
هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا شاندێکی دانووستانکاری ئەمریکی بۆ ڕووسیا بنێرێت ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ ڕازی بوونی ڕووسیا بە ئاگربەستی ئۆکراینا.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا، ئاگربەستێکی 30 ڕۆژە بە نێوەندگیری ئەمریکا لەلایەن ئۆکرایناوە پەسەند کرا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا شاندێکی باڵای ئەمریکا بۆ ڕووسیا بنێرێت بۆ تاوتوێ کردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە کە دوێنێ لە سعودییە واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند: ڕووسیا و ئەمریکا پلانیان هەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دانووستانی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن، بۆ تاوتوێ کردنی دەرەنجام و وردەکاری ئەو ئاگربەستەی کە ئۆکراینا و ئەمریکا لە سعودییە لەسەری ڕێککەوتن''.
زانیاری زیاتر: بە گوێرەی زانیارییەکانی پیسکۆڤ، هەریەکە لە مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، مۆسکۆ لە وردەکارییەکانی دانووستانەکانی سعودییە ئاگادار دەکەنەوە".
ئەمەش بزانە: دوێنێ لە سەروبەندی ئاگربەستەکەی ئۆکراینا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆککۆماری ڕووسیا، بە جلوبەرگی سەربازییەوە، لە کورسک سەربازەکانی بەسەرکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا لە ترسی دروستبوونی شەڕ ناوچەی ئارام لە سنووری ئێران دروست دەکات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک: پێکهێنانی حکومەت لە عێراق كلیلی سەقامگیری ناوچەكەیە
- جیهان
- 26 کانوونی دووەم
ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئامادەیە
- جیهان
- 26 کانوونی دووەم
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت






