
ئەردۆغان، لە دوای دەرچوونی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمان. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر دەم پارتی داوای چاوپێکەوتنم لێ بکات، قبووڵی دەکەم. ماوەیەکی کورت دوای لێدوانەکە شاندی دەم پارتی داوای چاوپێکەوتنیان لە ئەردۆغان کرد.
بۆچی گرنگە: ئەمە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا لەو کاتەوەی ماوەی چارەسەری پرۆسەی ئاشتی دەستیپێکردووە.
لێدوانی تایبەت: محەمەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەردۆغان لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێی سووریا ڕوونتر لەسەر پرۆسەکە قسەدەکات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی شاندی دەم پارتی سەردانی کۆشکی کۆماری دەکەن بۆ وەرگرتنی کاتێک بۆ کۆبوونەوەکە.
زانیاریی زیاتر: ئەردۆغان، دوێنی لە دوای دەرچوونی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمان تووشی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان بوو، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکان پرسی:
"جاری پێشوو چاپێکەوتنت لەگەڵ شاندی ئیمرالی ڕەتکردەوە، ئەمجارە لەگەڵ شاندەکە کۆدەبیتەوە؟، ئەردۆغان گوتی: برادەرانی فراکسیۆن لەگەڵیان کۆدەبنەوە، ئەگەر داوای چاوپێکەوتن لە من بکەن، بە ڕێزەوە قبووڵی دەکەم". ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی ئەو لێدوانە، تونجەر بەکرهان، سەرۆکی دەم پارتی گوتی: شاندەکەمان لەگەڵ سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە، بۆچی کۆنەبینەوە؟ "هەر لەسەرەتاوە ئەو گرنگترین لایەنی چارەسەری ئەم پرۆسەیە بووە". شاندەکە لەم دوو ڕۆژە سەردانی کۆشکی کۆماری بکەن، بۆ ئەوەی کاتێک بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەردۆغان وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، شاندی دەم پارتی کە لە هەردوو هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تونجەر بەکرهان و تولای هاتیمئۆغلولەری پێک هاتوون، گەڕی دووەمی سەردانەکانیان دەستپێکرد.
لە 10-3 سەردانی پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی جەهەپە و پارتی دێڤایان کرد.
لە 12-3 سەردانی پارتی تیپ، پارتی سەعادەت و پارتی ئایندەیان کرد.
هەنگاوی داهاتوو: بریاروایە شاندەکە لە 17-3 لەگەڵ مەهەپە و ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان دەپارێزین






