
وێنەی سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویستە ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر ئاگربەست بکات لە ئۆکراینا و ڕەنگە ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ بکەین.
وێنە گەورەکە: شاندی ئەمریکا و ئۆکراینا لە کۆبوونەوەی نێوانیان لە سعودییە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ئاگربەسر ڕابگەیەنن، چاوەڕوان دەکرێت ڕووسیا پێشنیازی ئەمریکا قبووڵ بکات، بەڵام وڵاتە چاوی لەوەیە ململانێیەکان بە تەواوی کۆتایی بێت و ئاگربەست نەبێتە فێلێک بۆ خۆڕێکخستنەوەی ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕووسیا.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، بیرۆکەکەی ئەمریکامان بۆ ئاگربەست لە ئۆکراینا لاپەسەندە بەڵام دەبێت گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکەکەی بکرێت.
- ئێمە بەو پێشنیازانە ڕازین کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە شەڕ و پێکدادانەکان، بەڵام دەبێت ئەم ئاگربەستە ببێتە هۆی ئاشتییەکی هەمیشەیی و چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی ئەم قەیرانە.
- پێویستە ڕووسیا لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر ئاگربەست بکات، و ڕەنگە ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراینا، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: ئامادەی کۆبوونەوەی داهاتوو دەبین
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا لە ترسی دروستبوونی شەڕ ناوچەی ئارام لە سنووری ئێران دروست دەکات
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک: پێکهێنانی حکومەت لە عێراق كلیلی سەقامگیری ناوچەكەیە
- جیهان
- 26 کانوونی دووەم
ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئامادەیە
- جیهان
- 26 کانوونی دووەم
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت






