گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادە دەکرێت و بۆ بەغداد دەنێردرێت، بۆئەوەی پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا هێشتا مووچەی مانگی دوو بە تەواوی دابەش نەکراوە، وەزارەت و فەرمانگەکان دەستیان بە ئامادەکردنی لیستی نوێی مووچە کردووە، بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئامادە بکرێت و بۆ بەغدا بنێردرێت، بەو ئامانجەی بتوانرێت پێش جەژن مووچەی مانگی سێش دابەش بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بە دیاریکراوی ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان لیستی مووچەخۆرانیان بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرن، لەوێش پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای وت، هەوڵ دەدەن لە کۆتاییەکانی هەفتەی داهاتوو لیستەکە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرن.
ئەمەش بزانە: لیستی مووچەی مانگی دوو 16 ڕۆژ لە بەغدا وردبینی بۆ کرا، شاندی تەکنیکی کوردستانیش 12 ڕۆژ لە بەغدا بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکان مانەوە، دوای ئەوە بێ هیچ دەستکاریکردن و کەم و زیادەیەک پەسەند کرا.
بە تەنیشت ئەم بابەتە: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردستان کە سیستەمی پەیڕۆڵیان دروست کردووە، پێشتر بە ئاڤای وتبوو، لیستی مووچەی مانگی دوو زۆر بە ڕێک و پێکێ ئامادەکراوە، بۆیە دەکرێتە بنەما بۆ مانگەکانی داهاتوو.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن لیستی مانگی سێ هیچ کەموکوڕییەکی نەبێت، بۆ ئەوەی تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو نەگرن و پێش جەژن مووچە بنێردرێت.
باکگراوند: بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەبێت ڕۆژی هەینی و شەممە فەرمانبەرانی یەکە ژمێریارییەکان کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





