
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتى هێزهكانى سووریاى دیموكرات
ئاڤا نیوز
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لەڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتى هێزهكانى سووریاى دیموكرات "هەسەدە" و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر.
چیرۆکی سەرەکی: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 10-3-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە ئاشکرا کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە،
- ژەنەڕاڵ مایکل کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە بۆ هاندانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ئەو ڕێککەوتنە کە لە پاش ڕوخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە پلانی بۆ داڕێژراوە.
- پنتاگۆن دەستیکردووە بە داڕشتنی پلانێک بۆ ئەگەری کشانەوە لەسووریا، بۆ ئەو مەبەستەش بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت کە دەرئەنجامی خراپی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان نەبێت و ڕێگری لەهەر هێرشێکی تورکیا یان حکومەتی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بکات.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، مەزڵووم عەبدی ڕۆژی دووشەممە بە فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی سەردانی دیمەشقی کردووە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەحمەد شەرع.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت