
نەخشەی ماستەرپلانی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بۆ یەكەمجار ئەو ماستەرپلانەی شاری هەولێر ئاشكرا دەكات كە بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای جایكای ژاپۆنی دایڕشتووە، بەپێی ماستەرپلانەكە هەولێر دابەشی چوار زۆنی سەرەكی دەكرێت.
وێنە گەورەكە: هەریەك لە وەزارەتەكانی پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی بەهاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی جایكای ژاپۆنی ماستەر پلانی شاری هەولێریان هەمواركردووەتەوە، كە لەڕووی جوانكاری، گەشتوگوزار و ئابوورییەوە، هەولێر دەباتە قۆناغی وەرچەرخان.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێستا نەخشەی هەمواركراوی ماستەرپلانی هەولێر بەفیعلی چووەتە بواری جێبەجێكردن و لەمەودوا هەر پڕۆژەیەک بونیاد بنێرت، لەسەر لایەنی جێبەجێكار پێویست كراوە كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی بكات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی پڕۆژەكە لەگەڵ ماستەرپلانی بنەڕەتی یەكدەگرێتەوە یاخود نا.
بۆچی گرنگە: ماستەرپلانەكە پرسی ژینگەپارێزی، ڕێگریكردن لە دروستبوونی لافاو لەڕێگەی چارەسەركردنی سیستمی ئاوەڕۆ، بەستنەوەی ئۆتۆبانی شاری هەولێر بە تۆڕی گواستنەوەی نێودەوڵەتی لەبەرچاوگرتووە، هاوكات ژاپۆن بە پڕۆژەیەك لە ماستەرپلانەكە بەشدارە كە بەگوژمەی 288 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت، بەهۆیەوە سەرجەم ئاوی نێو ئاوەڕۆكان بە پرۆژەی ڕیسایكلین پاكدەكرێتەوە و بۆ ئاودانی دار و باخچەكانی هەولێر و دەورووبەری دووبارە بەكاردەهێنرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ماستەرپلانەكە، هەولێر دابەشی چوار زۆنی سەرەكی دەبێت:
یەكەم: زۆنی كارگە و كۆگە و ناوچە پیشەسازییەكان، لە شەقامی سەرەكی كەركووك دەستپێدەكات تا دەگاتە شەقامی مەخمور و دواتریش شەقامی سەرەكی مووسڵ.
دووەم: زۆنی نیشتەجێبوون، لە شەقامی بەحركە تا دەگاتە شەقامی سەرەكی شەقڵاوە دەگرێتەوە، هەر بۆیە زەویی فەرمانبەران لەو زۆنە دابەش دەكرێت.
سێیەم: زۆنی ئاڵتوون، ناوچەیەكی تێكەڵیی بازرگانی و نیشتەجێبوونە كە لە شەقامی مووسڵ دەستپێدەكات تا دەگاتە شەقامی بەحركە.
چوارەم: زۆنی گەشتیاری، لە شەقامی سەرەكی كۆیە جێبەجێ دەكرێت كە لە مۆنۆمێنتی شەهیدان و بەرزاییەكانی كەسنەزان دەستپێدەكات تا دەگاتە بەنداوی گۆمەسپان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار






