
لۆگۆی مەسەدە. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە یادی 14 ساڵی شۆڕشی سووریادا ڕێز لە قوربانیان دەگرن کە داوای ئازادی و کەرامەت و دادپەروەرییان دەکرد، بەڵام ڕاگەیاندنی دەستووری ئەم دواییە نائومێدکەر بوو.
وێنە گەورەکە: لە 15ی ئازاری 2011، هاوڵاتیانی سووریا دژ بە ستەم و زۆرداری ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد ڕاپەرین و دواجار لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024 کۆتاییان بە ڕژێمی 50 ساڵەی بەشار و خێزانەکەی هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند:
٠ لە یادی 14 ساڵەی شۆڕشی سوریادا ڕێز لە قوربانیدانی گەلی سوریا دەگرین، ئەوان ڕاپەڕین و داوای ئازادی و کەرامەت و دادپەروەرییان دەکرد، خەباتیان دژی دەسەڵاتێکی پاوانخواز بوو کە دەیان ساڵە مافەکانی لێ زەوت کردبوون.
٠ بزووتنەوەی جەماوەری بەرجەستەی ئیرادەی نەتەوەیی بوو بۆ بوونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی، پێشبینی دەکرا ئەم دەوڵەتە لەسەر سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دامەزرابێت، ئەمڕۆ سووریا ڕووبەڕووی قۆناغێکی مەترسیدار بووەتەوە.
٠ دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، وڵاتەکە تووشی ئاستەنگی بەرچاو بووە و توندوتیژی بەردەوامە لە هەندێک ناوچەدا و کاریگەرییە بەردەوامەکانی ساڵانێک لە ململانێ و دابەشبوونەکان هێشتا بە قووڵی لە سەرانسەری سووریا هەستیان پێدەکرێت.
٠ ڕاگەیاندنی دەستووری ئەم دواییە نائومێدکەر بوو چونکە بڕیار بوو هەنگاوێک بێت بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی سووریا، سەرباری ئەوە شکست بەو هەوڵانە دەهێنێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دادپەروەر و دیموکراسی.
٠ ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات جەخت لەسەر پێویستی چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە دەکاتەوە، لەم چارەسەرانەدا دەبێ ئاڵۆزییەکانی واقیعی سووریا لەبەرچاوبگیرێت، هەروەها پێویستە ڕێز لەو فرەیی و فرەچەشنییە بگرن کە لە مێژە سووریایان پێناسە کردووە.
٠ گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕش تەنیا گۆڕینی دەسەڵات نییە بەڵکو پێویستی بە هەوڵی بەپەرۆش هەیە بۆ بونیادنانی دەسەڵاتێکی نوێ کە دەبێ بە ڕاستی نوێنەرایەتی ئیرادەی هەموو سوورییەکان بکات، جگە لەوەش دەبێت مافەکانیان مسۆگەر بکات و بنەماکانی دادپەروەری و دیموکراسی بپارێزێت، ئەو ئایندەیەی کە گەلی سوریا شایەنییەتی، ئایندەیەک کە ڕەگ و ڕیشەی لە کۆدەنگی نیشتمانیدا هەیە، دەبێت ڕێز لە خواستەکانیان بگرێت و ئازادی و کەرامەتیان مسۆگەر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت