
هاووڵاتییەک پاسپۆرتی عێراقی بەدەستەوەیە
ئاڤا نیوز
هەڵگرانی ڕەگەزنامەی عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ مامەڵەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە، ئەمەش بەهۆی سستی لە ڕاییکردنی مامەڵەی خەڵک.
وێنە گەورەکە: بەشی زۆری ئەو عێراقی و کوردانەی لە وڵاتانی ئەوروپا پێویستیان بە مامەڵەی پاسپۆرت یان کارتی نیشتمانی هەیە، تەنیا دەتوانن لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەڵمانیا مامەڵەکانیان بکەن، بەڵام فشارێکی زۆر لەسەر باڵیۆزخانە هەیە و ئاستەنگی زۆر بۆ خەڵک دروست بووە.
لێدوانی فەرمی: عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆری دانیشتووی ئەوروپا کێشەکەیان گەیاندووەتە پاسپۆرتی سلێمانی و بەدواداچوونمان کردووە، لەسەر ئەم کێشەیە نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە بۆ ئەم کێشەیە و چاوەڕێی وەڵامدانەوەین.
عەمید سالار کێشەکانی مامەڵەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی بۆ عێراقییەکانی دانیشتووی ئەوروپا بەمجۆرە خستەڕوو:
- مامەڵەی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرتیش تەنیا لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەڵمانیا هەیە، کورد و عێراقیانی وڵاتانی دیکەش دەبێ سەردانی ئەڵمانیا بکەن.
- هاوڵاتییان کاتێک دەیانەوێت پەیوەندی بە باڵیۆزخانەی عێراق لە بەرلین بکەن ناتوانن بە ئاسانی پەیوەندی بکەن، لە هەفتەیەکدا سێ خولەک حجزی ئەلیکترۆنی بۆ مامەڵەی پاسپۆرت دەبێتەوە.
- لە هەفتەیەکدا 10 هەزار کەس تەقدیمی دەکات، بەڵام 200 کەس بەڕێ دەکەن.
- لە فرانکفۆرت دەبێت خۆت سەردانی کونسوڵخانە بکەی، جاری وایە خەڵک شەش سەعات ڕێگای بڕیووە تەنیا بۆ ناونوسین، کەچی پێی دەڵێن خۆمان تەلەفونت بۆ دەکەینەوە. کاتێک تەلەفونت بۆ دەکەنەوە ئەگەر یەکجار هەڵی نەگری نۆرەگرتنەکەت دەفەوتێ.
- لەناو باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەڵمانیا، بەشی پاسپۆرتی تەنیا دوو کۆمپیوتەر هەیە.
- ئینتەرنێتەکەیان خاوە، تا وێنەیەک دەگرێت کاتێکی زۆری دەوێت.
- فەرمانبەریان کەمە، لە هەندێ باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی کارمەندیان زۆرە و لە هەندێکی کەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سۆران بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی پەیامە هۆشدارییەکەی بۆ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات






