
نەخشەی عێراق لەگەڵ هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئەمریکا ئاگاداری کردوونەتەوە کە چیتر مۆڵەت بە عێراق نادرێت وزە لە ئێرانەوە هاوردە بکات، ئیسرائیلیش هەڕەشەی کردووە ئەگەر لە عێراقەوە بکرێتە ئامانج، ئەوانیش وڵاتەکە بە ئامانج دەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: پەیوەست بە سزاکانی سەر ئێران، گۆڕانکارییەکانی سووریا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان، عێراق لە ئاستی فەرمی قسەی کردووە و پشتیوانی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکات، لە ئاستی نافەرمیشدا گرووپە چەکدارەکان سەربەخۆیانە ڕەفتار دەکەن، ئەوەش عێراقی تووشی دۆخێکی نەخوازراو کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە ڕایگەیاند:
٠ ئاڕاستەی گشتی لە عێراق ئەوەیە دەبێت دەوڵەت بەهێز بکرێت و کۆتایی بە قۆناغی دیاردەی نادەوڵەتی بهێنرێت، پێشنیاز هەیە گرووپە چەکدارەکان تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکان بکرێن.
٠ هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ کردنە ئامانجی عێراق پەیوەندی بەوەوە هەیە کە من زانیارییم هەیە؛ ئەگەر لە عێراقەوە بکرێنە ئامانج، ئەوانیش عێراق بە ئامانج دەگرنەوە.
٠ ئەمریکا ئاگاداریکردووینەتەوە کە ماوەی لێخۆشبوونی عێراق بۆ کڕینی وزە لە ئێران کۆتاییهاتووە و چیتر ئەو مۆڵەتەمان پێنادەنەوە، بەوهۆیەشەوە پێم وایە ئەم هاوینە بۆ عێراق قورس دەبێت.
٠ ئەگەر بەباشی خوێندنەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە نەکرێت، عێراق دەکەوێتە بەردەم قەدەر و چارەنوسێکی نادیارەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
مەزڵوم عەبدی: ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر پێویستە
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
بۆیەکەمجار قەبارەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 500 بیر لە سنووری هەولێر داخراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
فایەق زێدان: گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خێران و بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت






