120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی 120 ملیار داهاتی ناوخۆی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

 

بۆچی گرنگە؛ بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، پێویستە مانگانە هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار وەکو داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێ، ئینجا بەغدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات. 

 
 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 19ـی 11 2025 بڕی  120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
 
 
لەلایەکی دیکە: ڕۆژی سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردبوویەوە، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نۆ بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا.
 
شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ