ئاڤا زانیاریی ورد لەبارەی چوار مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی کوردستان بڵاودەکاتەوە
- بزنس
- 18 تشرینی دووەم

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە و ئاڤا میدیا دوایین زانیاریی لەبارەی چوار مووچەی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هەشت مووچەیان وەرگرتووە، چوار مووچەیان ماوە وەری بگرن، کەمتر لە مانگ و نیوێک لەبەردەم حکومەتی عێراقە تاوەکو پارەی ئەو مووچانە خەرج بکات، هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خەرجکردنی هەر چوار مووچەکە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لە هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی بەرامبەر بە عێراق جێبەجێ کردووە، بۆیە دەبێت عێراق پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ڕێباز حەملان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سووودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و جەختی کردووەتەوە لەوەە دەبێت چوار مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت، بۆیە بەزووترین کات مووچەی مانگی نۆ خەرج دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەگەر مووچەکانی مانگی 11 و 12 ئەمساڵ خەرج نەکرێن، ئەوا ڕەنگە خەرجکردنەکەی بکەوێتە ساڵی داهاتووەوە. ڕێباز حەملان وا دەڵێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




