
بڕێکی زۆری دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری دەڵێت، داهاتەکان لە بودجەی ساڵی 2026 لە بودجەی ئەمساڵ نزیک دەبێت کە 200 تریلیۆن دینارە، دڵنیاییش دەدات کە داهاتەکان لە ساڵی داهاتووشدا، بەشی تەواوی خەرجییەکانی وەک مووچە و پڕۆژەکان دەکات و لەم بوارەدا هیچ کورتهێنانێک دروستنابێت.
وێنە گەورەکە: بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 عێراق یاسای بودجەی سێ ساڵەی هەیە، بەگوێرەی یاساکەش بودجەی عێراق لەو ماوەیەدا لە بەرزترین ئاستی ساڵانەیدا دەگاتە 200 تریلیۆن دینار بەڵام ساڵانە زیاتر لە 60 تریلیۆن دیناریش کورتهێنانی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە لێدوانێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، یاسای بودجەی ئەمساڵ واتە ساڵی 2025 بەشێوەیەکە کە داهاتەکان بەشی سەرجەم خەرجییەکان تا کۆتایی ساڵ دەکات، لەوانەش مووچە، پڕۆژەکان و پارەی وەبەرهێنان.
ئاماژەی بەوەش كرد، هەرچەندە تائێستا وەزارەتی دارایی دەستی بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2026 نەکردووە، بەڵام مەزەندە دەکرێت قەبارەی داهاتەکانی ساڵی داهاتوو لە داهاتەکانی ئەمساڵ نزیک بێت، لەگەڵ ئەوەشدا و بەگوێرەی یاسا لە ئەگەری نەبوونی یاسای بودجەش، لە ساڵی 2026دا دەوڵەت دەتوانێت لە خەرجکردنی مووچە، پڕۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەکان و پڕۆژە ستراتیژییەکان بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




