سوپای پاسدارانی ئێران: ئەگەر دوژمن هەڵە بکات دەیانێرینە دۆزەخ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 ئازار

نمایشی سووپای پاسدارانی ئێران. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەمریکا بڕیاریداوە ژمارەی هێزەکانی لە دەریای سوور زیاد بکات، کە هاوپەیمانەکانی ئێران و بە تایبەت حووسییەکانی یەمەنی لێن، ئێرانیش دەڵێت، دوژمن هەر هەڵەیەک بکات دەیانێرینە دۆزەخ.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15ـی ئادار، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا چالاکیی سەربازی یەکلاکەرەوە و بەهێزی لە دژی حووسییەکانی یەمەن دەستپێکرد.
لێدوانی فەرمی: عەلی رەزا تەنگەسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سووپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند:
٠ هەرگیز لە گەرووی هورمز چاومان لەسەر دوژمنەکانمان هەڵناگرین و لە بەرزترین ئاستدا لە ئامادەباشیداین.
ئەگەر دوژمن کارێکی گەمژانە بکات، دەیاننێرین بۆ قوڵایی دۆزەخ.
٠ ئەگەر شەڕێک ڕووبدات، لە شوێنێکەوە لە دوژمن دەدەین کە هەرگیز بیری لێ نەکردۆتەوە.
باکگراوند: لە نامەیەکیدا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کردووە، هاوکات ئەمریکا هۆشداری داوەتە ئێران ئەگەر شەڕ لە نێوانیاندا ڕووبدات ئێران زەرەرمەند دەبێت.
عەلی خامەنییش ڕایگەیاندبوو، هەڕەشەی ئەمریکییەکان کاریگەریی لەسەر ئێران نابێت و هەڕەشەی ئەوەشی کردبوو کە ئەگەر ئەمریکا هەڵەیەک بکات ئەوا زەبری کاریگەری بەر دەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش پێشوازی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرێکی حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی حەسەکە دەکات






