
ڕادەستکردنەوەی تەرمی بارمتە ئیسرائیلییەکان
ئاڤا نیوز
لە درێژەی گەڕاندنەوەی تەرمی بارمتە ئیسرائیلییەکان، بزووتنەوەی حەماس دوو تەرمی دیکە ڕادەستی ئیسرائیل دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی ئیسرائیل ڕایدەگەینێت، بزووتنەوەی حەماس تەرمی دوو بارمتەی دیکەی ڕادەستکردەوە، بۆ پشکنین ڕەوانەی پزیشكی داد دەکرێن.
ژمارەکان وادەڵێن: بەمەش ژمارەی ئەو تەرمانەی کە ئیسرائیل وەریان گرتووەتەوە گەیشتوونەتە 13 کەس.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دواکەوتن لە دۆزینەوە و ڕادەستکردنی تەرمەکانی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە نیگەرانی بۆ ئیسرائیل دروست کردووە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "جەنگی غەززەکە کاتێک کۆتایی دێت کە هەموو مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێکران، گەڕانەوەی هەموو بارمتەکان، هەڵوەشاندنەوەی حەماس و داماڵینی چەک لە کەرتی غەززە".
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل دەبێت لە بەرامبەر هەر تەرمێکی بارمتەکان، تەرمی 15 فەلەستینی ڕادەست بکاتەوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 16 تەرمی بارمتەی دیکە ماوە کە چاوەڕوان دەکرێت ئیسرائیل وەریان بگرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





