
گرافیک؛ پەیڕەو سەڵاح- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی تەماتەی عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی تەماتە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب عزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی تەماتەی بەسرە کەمبۆتەوە، ساڵانە لەو مانگە تەماتە نرخی بەرز دەبێتەوە، لە ئێستادا نرخی بەرهەمی تەماتەی عێراقی لە عەلوەی هەولێر یەک کیلۆ هەزار دیناری تێپەڕاندووە لە کاتێکدا هەفتەیەک بەر لە ئێستا کیلۆی بە 450 دینار بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "تەماتەی ئێرانیش باجی لەسەرە و نرخی یەک کیلۆی بە هەزار و 200 دینارە لە عەلوە، کاتێک میوەفرۆشەکان لە عەلوە بەو نرخە دەیکڕن دەبێت لە بازاڕەکان گرانتر بیفرۆشنەوە تا قازانج بکەن و ئێستا لە بازاڕەکان نرخی یەک کیلۆ تەماتە بە هەزار و 500 تا دوو هەزار دینارە".
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر دەڵێت، لە ئێستادا تەماتەی بەغداش پێنەگەیشتووە، پێشبینی دەکرێت تا 10 ڕۆژی دیکە تەماتەی بەغدا نەگاتە بازاڕ، لەو ماوەیە نرخی تەماتە هەر بە گرانی دەمێنێتەوە.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان تازە دەستکراوە بە چاندنی تەماتە، بۆیە لە ئێستادا لە بازاڕەکان پشت بە تەماتەی عێراقی و ئێرانی دەبەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە