عێراق: پلانمان هەیە بەرهەمهێنانی نەوت بگەیێنینە شەش ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا
- بزنس
- 23 ئازار

دوو کرێکار لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق سەرقاڵی کارکردنن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق پلانەکانی بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا ساڵی 2029 ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بە ڕێککەوتنی وەزارەتەکەیان لەگەڵ کۆمپانیای BP بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگە لە کەرکووک دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمیانی ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی گەڕی تەواوکردنی مۆڵەتی پێنجەم و گەڕی شەشەم لە ئایاری 2024، لە بەغدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دواکەوتووین کە وەبەرهێنانی نموونەیی بکەین لە سامانی نەوت و گازیمان، بەڵام لەڕێگەی ئەم هەوڵە و ساڵ و نیوێکی تەمەنی ئەم حکومەتە بەو پەڕی متمانەوە دەتوانین بڵێین: عێراق ژمارەیەکی قورسە لە هاوکێشەی وزە و سامانی نەوتی لە ناوچەکە و جیهاندا.
لێدوانی فەرمی: باسم محەممەد خوزەیر، بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، وەزارەتەکەمان هەوڵدەدات تواناکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵەی دیاریکراودا زیاد بکات، ئامانجی ئەوەیە لەنێوان ساڵانی 2028 بۆ 2029 بگاتە زیاتر لە 6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوتەی بریکاری وەزیری نەوت، وەزارەتەکەیان کاردەکات بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە لەڕێگەی پڕۆژەکانەوە لە سەرجەم پارێزگاکان، بە سوودمەندبوون لە پرۆسەی گەڕان لەلایەن کۆمپانیاکانی دۆزەرەوەی نەوت، هاوکات کارەکانی هەڵکەندن و بەرهەمهێنان لە کێڵگەکاندا لە ڕێگەی گەڕی مۆڵەتی شەشەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیارترین پڕۆژەکانی ئێستا لە کەرتی دەرهێناندا، بریتین لە: پڕۆژەی پەرەپێدانی گاز لە باشوور، لە کێڵگەی ئارتاوی، جگە لە پڕۆژەکانی دیکە، لەوانە: پڕۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی گرنگ لە کەرکووک، کە ڕێککەوتن لەسەریان کراوە، و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستی کۆتایی لەگەڵ کۆمپانیای BP واژۆبکرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پێش هەڵبژاردن دوو مووچە دەدرێن؟ پێشەوا هەورامانی وەڵام دەداتەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا لەبارەی دوایین ناکۆکی پەیوەست بە مووچە لە ڕێککەوتن نزیکن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد سەباح: سوودانی بەڵێنی داوە لەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت بنێرێت
- بزنس
- 11 تشرینی یەکەم
پارەی گەنمی جووتیارانی شێخان دابەش دەکرێت