
کوژرانی چەندین کەس بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
شەوی یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی کۆمەڵگەی پزیشکی ناسر کە گەورەترین نەخۆشخانەی باشووری کەرتی غەززەیە کرد.
وێنەگەورەکە: درەنگانی شەوی یەکشەممە، 23-3-2025، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی کۆمەڵگەی پزیشکی ناسری لە خان یونسی باشووری کەرتی غەززە کرد و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل چوار هاووڵاتی سڤیل کوژران و لە ناویاندا ئیسماعیل بەرهوم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە هێرشێکدا بزووتنەوەی حەماسییان کردووەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی یەکشەممە ئاماری کوژراوەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کوژراوەکانی کەرتی غەززە 50 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون و بێسەروشوێن بوون.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە، ئیسرائیل بەنیازە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە کەرتی غەززە دەستپێبکات و ئامانجیشیان داگیرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی بەشێکی کەرتی غەززەیە بۆ لەناوبردنی تەواوەتی بزووتنەوەی حەماس.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا مەرجی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرا دەکات






