
دیمەنی مۆنۆمێنتی پارێزگای هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
کۆمپانیایەکی لوبنانی سەرقاڵی جێبەجێکردنی ماستەر پلانی هەڵەبجەیە، سەرۆکی شارەوانی ئەو پارێزگایەش دەڵێت: بە تەواوبوونی ئەو ماستەر پلانە، ئیدی هەڵەبجە دەخرێتە سەر سیستمی جیهانی نەخشەکان.
وێنە گەورەکە: ماستەر پلان داڕشتنەوەی نەخشەی ئەندازەیی شارەکانە، بەو جۆرەی کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم بگونجێت.
لێدوانی فەرمی: سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ماستەر پلانی هەڵەبجە ملیارێک و 200 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، لە کۆی پێنج قۆناغ دوو قۆناغی بڕیووە. ئێستا لە قۆناغی کۆکردنەوەی داتاین، هەروەها وێنەکێشانی سنووری نەخشەسازی بۆ دەکرێت، ئەمەش لەڕێگای مانگە دەستکردەکانەوە.
بۆچی گرنگە: سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەڵێت: بە تەواو بوونی ماستەر پلانەکە، هەڵەبجە لەسەر نەخشەسازی خۆی دەڕوات، بۆ بەشکردنی زەوی بەپێی خەسڵەتی خۆی دەکرێت، ئەو زەوییانەی بۆ یەکەی نیشتەجێبوونن جیا دەکرێنەوە لەگەڵ زەوی بازرگانی یان وەبەرهێنان. خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ هەمووی بەپێی ستاندارد دەبێت.
سەلام بیلال لەبارەی ماستەر پلانی هەڵەبجە ئەم زانیاریانەشی وت:
- کۆمپانیایەکی لوبنانی بەناوی "خەتیب و عەلەمی" سەرپەرشتی داڕشتن و جێبەجێکردنی ماستەر پلانەکە دەکات، ستافی ئێمەش سەرپەرشتیاری ماستەر پلانەکەن.
- ئەمساڵ ماستەر پلانەکە تەواو دەبێت، هەنگاوە قورسەکانمان بڕیووە.
- تەنیا کێشەمان لە داتا کۆلیکشن، کۆکردنەوەی داتا هەیە و ئەویش چارەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون






