بافڵ تاڵەبانی کاندیدانی یەکێتیی بۆ پۆستە حکومییەکانی کابینەی نوێ یەکلایی دەکاتەوە
- کوردستان
- 25 ئازار

لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەناوخۆی خۆیدا دەست بە ئامادەکاریی پڕکردنەوەی پشک و پۆستەکانی لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتییەکانی دیکەدا دەکات، دوای جەژنیش بەشێک لە پۆستەکان بە سیڤی و بەشێکیشیان بە بڕیاری سیاسی سەرۆکایەتیی حیزبەکە کاندیدیان بۆ دادەنرێت و پشکەکانی پڕدەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پارتی و یەکێتی هەنگاوێک لە ڕێککەوتنی کۆتایی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوورن، بڕیارە دوای جەژن جارێکی دیکە کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پشک و پۆستەکان بکەن، هەنگاوی داهاتووی هەردوو حیزبیش یەکلایی کردنەوەی کاندیدە بۆ ئەو پۆستانەی بەریان دەکەوێت، یەکێتیش لە ئێستاوە دەستی بە خۆ ئامادەکردن کردووە بۆ ئەو قۆناغە نوێیە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستا داوای سیڤی نەکراوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی کە لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەریدەکەون، ئەم پرۆسەیە دەکەوێتە دوای کۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی کە بڕیارە دوای جەژن بکرێت، چونکە ئەوکات ڕوون دەبێتەوە، کامانەن ئەو پۆستانەی بۆ یەکێتی دەبن."
گوتیشی، "سیڤی کاندیدەکان لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بۆ پۆستەکان تاوتوێ دەکرێن، واژۆی کۆتایی لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت و خۆی کاندیدەکان یەکلایی دەکاتەوە."
ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، تاوەکو ئێستا ئەوەی یەکلابووەتەوە، یەکێتی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیران وەردەگرێت، چاویشی لە وەرگرتنی چەند وەزارەتێکی سیادییە لە سەروو هەمووشیانەوە وەزارەتەکانی ناوخۆ و سامانە سروشتییەکان و تەندروستیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






