
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك بۆ حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی نەهێشتووەتەوە بیكاتە بیانوو بۆ دواخستنی ناردنی مووچە، لەمەودوا ناوی دووبارە، ناوی هاوشێوە، ناوی وەهمی، مووچەخۆری كۆچكردوو و هیتد چیتر نابنە پاساو بۆ وەزارەتەکە و تەیف سامی.
چیرۆكی سەرەكی: حکومەتی کوردستان داتای زیاتر لە 700 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و کارمەندی سەربازی بەبێ کەموکوڕی داوەتە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەمەودوا وەک ژمارەی وەزیفی فیدراڵی پشت بەو داتایانەی مووچەخۆران دەبەسترێت و لە بەغدا بەفەرمی پەسەند کراوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا یەکێک لە داواکارییەکانی تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە پرسی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئەوە بوو، دەبێت وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە شێوازێکی فەرمی یو پی ئێن، واتا ژمارەی کەسی بێهاوتای مووچەخۆرانی کوردستان وەکو ژمارەی وەزیفی قبووڵ بکات، بەمەش بەغدا هیچ پاساو و تێبینییەكی سەبارەت بە ناوی دووبارە، ناوی هاوشێوە، ناوی وەهمی، مووچەخۆری كۆچكردوو و..هیتد نامێنێت، کە لە ڕابردوودا بەردەوام ناردنی مووچەیان پێ دوادەخرا.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای ماندووبوونێکی زۆر داتای 700 هەزار و 553 مووچەخۆرمان بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق نارد، داتای سەرجەم مووچەخۆران ئەوانەی ئێستا مووچەیان هەیە، یان ئەوانەی مووچەیان ڕاگیراوە بە هەر هۆکارێک بێت لەخۆ دەگرێت، بۆ نموونە لە گەشتن یان مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، هەر کەسێک ناوی لە لیستی مووچەدا هەیە، داتاکانیان بە ڕێکوپێکی بۆ بەغدا نێردراوە.
زانیاریی زیاتر: بەغدا پێویستی بە ناوی خانەنشینان نییە كە ژمارەیان 300 هەزار كەسە و فایلەكانیان ئامادە و بێ کێشەن، لیستی كەمئەندامان و سوودمەندانی چاودێریی كۆمەڵایەتیش كە ژمارەیان 154 هەزار كەسە بەهەمان شێوەیە.
قووڵتر: بەگوتەی هیوا ئەفەندی داواکارییەکانی بەغدا زۆر قورس بوون، داوای ناوی چواری مووچەخۆران و ناوی چواری دایکیان و ساڵی لەدایکبوون و ڕێککەوتی دەستبەکاربوونیان و چەندین زانیاری دیکەیان کردووە، بەڵام ئەوان ماندوونەناسانە لە هەوڵەكانیان بەردەوام بوونە، سەرجەم داتاکانیان لە یەک دوو هەفتەدا لە مووچەخۆران وەرگرتووە، دواتر کۆیان کردوونەتەوە و ڕێکیان خستوون و بێ کەموکوڕی بۆ بەغدایان ناردوون، تەنانەت یەک مووچەخۆریش نییە تەواوی داتاکەی لای بەغدا نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی پلاندانانی عێراق نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و پاڵپشتیی ئەوە دەكات كە داتاكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری سەبارەت بە ناو و زانیاریی فەرمانبەران 100% بێ كێشەیە و هیچ كەموكوڕییەكی نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم بۆ ئاڤا: داوامان کردووە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت




