
دیمەنێک لە کاتی قیرکردنی شەقامی سەر پردەکە؛ سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی پردی دەربەندی ڕانیە - بنگرد 96%ی کارەکانی تەواو بووە و دوای نەورۆز بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پردی دەربەندی ڕانیە یەکێک لە پرۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دەڤەری ڕاپەڕین و ساڵی 2021 لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی بۆ دانراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئومێد حەمەعەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا 96%ی کارەکانی تەواو بووە و دوای نەورۆز لە مەراسیمێکی گەورەدا دەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: دیمەنێکی جوان بە دەربەند دەبەخشێت کە ناوچەیەکی گەشتیارییە و خەڵکێکی زۆر ڕووی تێدەکات، کارئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆ دەکات، لەڕووى بازرگانییەوە جووتیارانى بنگرد دەبەستێتەوە بە ڕانیە بۆ ئەوەى زووتر و باشتر بەرهەمەکانیان بگوازنەوە، دەروازەى سنوورى کێلێ بە پارێزگاى سلێمانی دەبەستێتەوە کە ئەمەش کاریگەرییەکى گەورەى ئابوورى و ئاڵوگۆڕی بازرگانى دەبێت بۆ ناوچەکە.
ئەمەش بزانە: پردەکە 420 مەتر درێژە، 15 مەتر پانە لەگەڵ شوێنی ڕۆیشتنی پیادە، زیاتر لە 30 مەتر بەرزە و نزیکەی 13 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






