
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی دوای 28 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادکرا تاوەکو کاتی دادگایی کردنەکەی، خانەوادەکەشی سوپاسی ئاڤا دەکەن کە وەک دەزگایەکی میدیایی پڕ بایەخ و نیشتمانپەروەر، ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە بڵاوکردنەوەی زانیاری و داکۆکیکردن لە مافی کوڕەکەیان.
چیرۆکی سەرەکی: 28 ڕۆژ لەمەوبەر هێزێکی ئەمنی سلێمانی لە سێ شوێنی جیاواز دەچنە سەر ماڵی سێ ڕۆژنامەنووس (بەشدار بازیانی، دانا ساڵح و نەبەز شێخانی) و هەرسێکیان دەستگیردەکەن، ڕۆژێک دواتر دووانیان بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادکران، ئەمڕۆش بەشدار بازیانی ئازادکرا.
لێدوانی فەرمی: خانەوادەی بەشدار بازیانی سوپاسنامەیەکی تایبەتیان بۆ کەناڵی ئاڤا ناردووە و تێیدا جەخت لەوە دەکەنەوە کە چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوامی ئاڤا بۆ دۆخی بەشدار بازیانی، گرنگی و هەستیاریی مافی ڕۆژنامەنووسانی بۆ کۆمەڵگە دەرخست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "کەناڵی ئاڤا وەک دەزگایەکی میدیایی پڕ بایەخ و نیشتمانپەروەر، ڕۆڵێکی گرنگتان هەبوو لە بڵاوکردنەوەی زانیاری و داکۆکیکردن لە مافی بەشدار. بەردەوامی و وردبینی ئێوە لە گواستنەوەی هەواڵدا، هیوا و ئومێدی خێزانەکەمانی بەردەوام زیندوو دەهێشتەوە، دەمانەوێت سوپاسێکی گەرم و تایبەتتان پێشکەش بکەین بۆ هەوڵ و چالاکییە بەردەوامەکانتان لەپێناو ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە". خانەوادەی بەشدار بازیانی وادەڵێن.
لەلایەکی دیکە: بەشدار بازیانی دوای ئازادبوونی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "دەستمان بۆ هەندێک بابەتی هەستیار برد کە زیانی بە ئاسایشی نیشتمانی گەیاندووە، بە مەبەست نەبووە و نەمانزانیوە، داوای لێبووردن دەکەین."
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا دوای جەژن بەشدار بازیانی دادگایی دەکرێت لەسەر چەند کەیسێک، بەڵام هێشتا وادەی دانیشتنی دادگە و کەیسەکان ڕووننەکراونەتەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی تایبەت؛ چیرۆکی قەڵای کچانت لە ئیستەنبووڵ بیستووە؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دابەشکردنی مووچە سبەی بانکەکان کراوە دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
15 ئایار
ترەمپ سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی لە ئەبوزەبی کرد
15 ئایار
کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەبەخشرێن
15 ئایار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: یەکەم گەشتی ترەمپ پڕ بوو لە دەستکەوتی گەورە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: سەرکردەی حووسییەکانی یەمەن لەناو دەبەین