
بارەگای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەربارەی ئەو سنوورانە دەدات کە بڕیاری دیاریکردنی جەژن دەیانگرێتەوە، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
وێنە گەورەکە: سوننەکانی عێراق بەسەر دوو بەرە دابەش بوون، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای عێراق کە سوننەن سبەیان کردە جەژن، بەڵام دیوانی وەقفی سوننەی نەیکرد بە جەژن، ئەمە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان سبەی کردووەتە جەژن، کوردانی دانیشتووی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕوون نییە لایان سبەی بەڕۆژوو بن یان بیکەن بە جەژن.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: "ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانن بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف دەیانگرێتەوە بە هاووڵاتیانی بەڕەگەز عەرەبیش کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن، بەڵام سنووری ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە."
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف، سبەی یەکشەممە بۆ کوردانی دانیشتووی پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەددین و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، تەواوکەری ڕەمەزانە و جەژن نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






