فایلی خەڵک؛ وەزارەتی شارەوانی ڕوونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی زەوی دەدات
- کوردستان
- 29 ئازار
بەشێک لەو زەویانەی کە ئامادەکراون بۆ فەرمانبەران، وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەشێک لە هاونیشتمانیان لە بەرامبەر تێکدانی خانووی زێدەڕۆ کە پێشتر لەلایەن شارەوانییەوە قەرەبوو کراونەتەوە، داوای ڕوونکردنەوە دەکەن کە ئایا بە سوودمەندبوو هەژمار دەکرێن یان دەتوانن لە وەرگرتنی زەویی فەرمانبەریش سوودمەند ببن.
وێنە گەورەکە: پێش بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ژمارەیەک هاووڵاتیی خانوویان لەسەر زەوی زێدەڕۆ دروستکردبوو، بەڵام لەلایەن شارەوانی تێکدراون، لەبەرامبەردا قەرەبوو کراونەتەوە، داوا لە ئاڤا دەکەن بەدواداچوونیان بۆ بکرێت ئایا بە قەرەبوو هەژمار دەکرێن یان دەتوانن زەوی فەرمانبەریش وەبگرن؟
لێدوانی فەرمی: سەربەست مولوود، سەرپەرشتیاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای گوت، ئەو کەسانە بەپێی ڕێنمایی تاپۆکردنی ئەو کاتە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ نموونە لە ڕێنمایی ساڵی 2021 هاتووە ئەگەر ئەو کەسەی بەو زەوییەی قەرەبووکراوەتەوە لە 200 مەتر کەمتر بێت بە سوومەندبوو هەژمار ناکرێت، دەتوانێت زەویی فەرمانبەریش وەربگرێت، بەڵام 200 مەتر بێت یان زیاتر بە سوومەندبوو هەژمار دەکرێن و زەوی فەرمانبەری نایانگرێتەوە.
- ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2021 هەر زەوییەکیان وەرگرتووە یان قەرەبووکراونەتەوە بە سوومەندبوو هەژمار دەکرێن، بۆیە ئەو کەسانەی قەرەبوو کراونەتەوە دەبێت بگەڕێنەوە سەر ئەو ڕێنماییەی کە ئەوکات زەوییەکەیان وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
41 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە






