ئاڤا نیوز
ژمارەیەک شێفی کوردستان کە بە شێفی نێودەوڵەتی دەستنیشانکراون و لە پێشبڕکێ جیهانییەکان نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەو شێفانە گلەیی لە تیمی کوردستان و عێراق دەکەن بەوەی ڕێگرییان لێدەکرێت بەشداری بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکان بکەن، هەر کەسێکیش بەشداری بکات بە 25 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
وێنە گەورەکە: دوو مانگ پێش ئێستا ڕێكخراوێك بە ناوی ماڵی شێفەكانی كوردستان بە هاوكاریی رێكخراوی ماڵی بەغدا بۆ گەشەپێدان، پێشبڕكێیەكیان بۆ 400 شێف لە سەرتاسەری عێراق كرد و لە ئەنجامدا 20 شێف دەستنیشان كران کە 11 کەسیان كورد و نۆیان کەسیشیان عەرەبن، ئەو 20 کەسە گرێبەستیان پێكرا و بەڵێننامەیان پێ پڕكرایەوە كە ببن بە شێفی تیمی كوردستان و عێراق، بۆ ئەوەی بەشداریی لە پێشبڕكێیە نێودەوڵەتییەكان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو شێفانە گلەیی ئەوەیان هەیە، ئێستا ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان ڕێکلام بکەن، ناتوانن بەشداری بەرنامە تەلەفیزیۆنییەکان بن، ئەوەی لە هەر بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی دەربکەوێت 25 ملیۆن دینار سزا دەدرێ.
ئەمەش بزانە: لەکاتی ئیمزاکردنی گرێبەستەکەیان کۆمەڵێک بەڵێنیانیان پێدراوە، بەڵام هیچیان بۆ نەکردوون.
لێدوانی فەرمی: شێف ئەنمار، سەرپەرشتیاری تیمی شێفەكانی عێراق و كوردستان بۆ ئاڤا دەڵێ: ئێمە بەزۆر گرێبەستمان بە هیچ شێفێک نەکردووە و دەبێت پابەندی گرێبەستەکەشیان بن.
- بەڕێوبەرایەتیی گشتی گەشتووگوزار ئاگاداری ئەم بابەتەیە و مۆڵەتمان لەوان وەرگرتووە.
- ڕێگریش نین لەوەی ئەو شێفانە کە ڕێکلام بۆ خۆیان بکەن، بەڵام بەر لە چوونیان بۆ هەر بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی یان بەشداریکردنیان لە هەر ڕێکلامێک، دەبێت ئێمە ئاگادار بکەنەوە، بۆئەوەی بزانن ئێمە ڕازین یان نا، هەروەها ڕێکلامیش بۆ چی دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە : سیروان تۆفیق، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن لە دەستی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بەڵێ ئێمە ئاگادارین و ڕەزامەندیش بووین لەسەر پێکهێنانی تیمی شێفەکان، هەروەها ئێمە لەگەڵ ئەوەین لەمەودوا کاری ئەو شێفانە ڕێکبخرێتەوە، کەسێک کە نوێنەرایەتی وڵاتێک دەکات، نەچێت ڕێکلام بۆ لەفەیەکی سەر عارەبانە بکات".
- ناوەڕاستی ئەمساڵ ئەو تیمە بەشداری لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی دەکەن، هەر کەسێک لە ئەندامانی تیمی کوردستان و عێراق بە ناوەڕۆکی گرێبەستەکە ڕازی نییە، با هەڵیبوەشێنێتەوە و هیچ پارەی وەک غەرامە لێ وەرناگرین، بە زۆر گرێبەست بە کەس نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە






