بەهۆی پشووەکانی جەژن پێشبینی هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت
- کوردستان
- 30 ئازار

هاوینەهەواری بێخاڵ؛ وێنە محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییان بۆ پێشوازی لە سەدان هەزار گەشتیار کردووە، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەرێمی کوردستان بەسەرببەن.
وێنە گەورەکە: جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ مانگی ڕەمەزان، بەو هۆیەوە چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا سەیرانگە و کەپرە گەشتیارییەکان پڕبن لە گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بەهۆی ئەوەی یەک هەفتە پشوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر هاتنی گەشتیار دەبێت، لەهەر شەوێکدا توانای لەخۆگرتنی 100 هەزار گەشتیارمان هەیە."
زانیاریی زیاتر: "چەند ڕۆژێک پێش جەژن گەشتیاران شوێنی مانەوەیان لە هۆتێل و میوانخانەکان گرتووە، ئەمەش ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژن سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکان پڕ دەبن." گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






