
زیندانێکی ئێران (وێنەی سۆشیاڵ میدیا)
ئاڤا نیوز
ئاماری ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە ئێران دەریدەخات، لەماوەی مانگی ئاداری ئەمساڵ 127 کەس لە ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 66 کەسیان کورد بوون و زۆربەیان لە ئورمییە و سنە بوون.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە ئێران ئامارەکانی دەستگیرکردن و لە سێدارەدان ژمارەی بەرز تۆمار دەکەن. بەشێک لە وڵاتان ئێران وەک وڵاتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەناسێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندووە، مانگی ئاداری ئەمساڵ تۆماری دەستگیرکردن لە ئێران ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە، ساڵی پار لە مانگی سێ تەنیا 63 کەس دەستگیرکرا بوون، ئەمساڵ ئەو ژمارەیە دوو هێندە بووەتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لەو 127 کەسەی لە سەرتاسەری ئێران دەستگیرکراون، ئامارەکان بەم جۆرەن:
- 17 چالاکوانی ژن.
- هەشت منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵ.
- 66 هاووڵاتی کورد.
- 30 هاووڵاتی بەلووچ.
- 11 هاووڵاتی لوڕ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای ئورمییە زۆرترین ڕێژەی دەستگیرکراوان پێکدەهێنێت، 33 هاووڵاتی دەستگیرکراون، لەو ژمارەیەدا 30 هاووڵاتییان کورد بوون.
هۆکارە زانراوەکان: ئەگەرچی لە ڕاگەیێنراوەکەی ڕێکخراوی هەنگاو هیچ هۆکارێکی دیاریکراو نەخراوەتەڕوو، بەڵام چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە مانگی ڕابردوو لە ئێران بۆ چالاکییەکانی جەژنی نەورۆز گەڕاندەوە کە ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەرفراوان ئاهەنگەکان بەڕێوەچوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت