
ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا - شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن
ئاڤا نیوز
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هەریەکە لە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و شای ئوردن جەختیان لە پەیڕەوکردنی ئاگربەست لە غەززە کردەوە و داوایان کرد هێرشەکان بۆ سەر ئەو کەرتە ڕابگیرێت.
وێنە گەورەکە: شای ئوردن بە سەردانێکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین لووتکەی جیهانی کەمئەندامان لە ئەڵمانیایە، جیا لەمەش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە و دواتر سەردانی بولگاریاش دەکات.
لێدوانە فەرمییەکان: لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا:
- ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێویستە سەرنج بخرێتە سەر ڕێگاکانی وەستاندنی شەڕ لە غەززە، ڕێگای دووبارە ئاوادەنکردنەوەی، هاوکات ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ناو غەززە بدرێت.
- شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن ڕایگەیاند، ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات مەترسییە بۆ تەواوی ناوچەکان، هاوکات گواستنەوەی فەلەستنییەکانی بۆ شوێنی دیکە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای 57 ڕۆژ لە وەستانی هێرشەکان لە 18-3-2025، دووبارە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردەوە، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سیڤیل و بەرپرسانی حەماس بوونە قوربانی.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە ئامێدی بەفر ڕێگای 100 گوندی داخستووە لە سلێمانیش هۆشداری دەدرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیگەلە سەربازییەكانی ئەمریكا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرێکەوتن
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بانگێشتنامەی کەنەدای بۆ دەستەی ئاشتی هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆدەنگی بۆ پاراستنی کورد دروست دەبێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی فەرەنسا: دەبێت مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت
- هەواڵ
- 22 کانوونی دووەم
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات






