
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە دەکات، هەندێک لە لایەنەکان دەیانویست عێراق بخلیسکێنە نێو جەنگ و ململانێ کە لە ناوچەکەدا هەیە، دەشڵێت؛ مامەڵەی ژیرانەیان لەمبارەیەوە کرد و ڕێگربوون لەوەی پریشکی ئاگری جەنگ بگاتە ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای بەرپابوونی جەنگ لە غەززە و دواتر لە لوبنان و گۆڕانکارییەکانی سووریا، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق سەدان هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا، ئەمەش مەترسیی هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر عێراق زیاد کردبوو و تائێستاش مەترسیی لەو جۆرە لە ئارادیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:
٠ بە مامەڵەکردنی ژیرانە و بەرپرسیارانە توانیمان عێراق بپارێزین و ڕێگرییمان کرد لەوەی بخلیسکێینە گۆڕەپانی شەڕ و ململانێ.
٠ هەندێک لایەن دەیانویست عێراق بچێتە شەڕ و ململانێ، هەندێک هەن لەسەر گوتاری فیتنە و قەیران و پیلانگێڕییەکان دەژین، دەبێت لەمبارەیەوە هۆشیاربین، بەتایبەتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمریکا فشارەکانی لەسەر حکومەتی سوودانی زیاتر دەکات لەپێناو کۆتایی هاتنی هەژموونی ئێران لەو وڵاتە، بە گوێرەی ڕێکخراوی "Long War Journal"ـی ئەمریکی، ئیدارەی ترەمپ داوای دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان دەکات.
چارەسەرەکەش لە سێ سیناریۆی جیاواز پێکدێت؛ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان، یەکخستنەوەیان بە تەواوی لەگەڵ هێزە ئەمنییە فەرمییەکان، یان هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیەکی سەربازی سەربەخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
3 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






