حکومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی غەززە دەکات
- عێراق
- 4 نیسان

دیمەنی بۆردومانی قوتابخانەی دار ئەلئەرقەم لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق "بەتووندترین شێوە سەرکۆنە"ـی بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی مانەوەی ئاوارەکانی غەززە لە قوتابخانەیەک لە کەرتی غەززە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل هەردوو قوتابخانەی "دار ئەلئەرقەم" و "فەهد سەباح"ـی لە گەڕەکی "توفاح" لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە بۆردوومانکرد کە ئاوارەکانی غەززەیان تێدایە، لە ئەنجامدا زیاتر لە 130 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. هاوکات کۆگایەکی پێداویستییەکانی پزیشکی و مرۆیی کە سەر بە ناوەندی سعوودی بۆ کلتوور و کەلەپوور بوو وێران کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "کۆماری عێراق بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی هەردوو دەستدرێژیی قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەکات کە لە ئەنجامدا چەندین هاووڵاتیی بێ تاوان شەهید بوون".
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل کۆتایی بە ئاگربەستی نزیکەی دوو مانگە لە شەڕی لەگەڵ حەماس هێنا و لە 18ـی ئاداردا بۆردوومانی تووندی بۆ سەر غەززە دەستیپێکردەوە و دواتر هێرشێکی نوێی زەمینی دەستپێکردەوە، لەو کاتەوە هەزار و 249 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 22 کەسیش برینداربوونە، بەمەش ژمارەی کوژراوانی غەززە لە 2023-10-07ـەوە گەیشتووە 50 هەزار و 609 کەس و 115 هەزار و 63 کەسیش برینداربوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

چیرۆکی ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت






