
لۆید ئاوستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا
ئاڤا دیجیتاڵ
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئاوستین، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو، نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ماوەی دوو هەفتە بوو ئاوستین لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، بەڵام لە سەرەتادا هەوڵی شاردنەوەی دەدرا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس رەخنە لە ئیدارەی جۆ بایدن بگرن، تەنانەت هەندێکیان گوتیان گومانیان هەیە لەوەی ئاوستین بتوانێت لەبەر نەخۆشییەکەی کارەکانی ئەنجام بدات، بەڵام بایدن رەخنەگرانی بە دادوەریکردنی هەڵە تۆمەتبار کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاوستین دوچاری شێرپەنجەی پرۆستات بووە، بەهۆیەوە رۆژی یەکی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە نەخۆشخانە خەوێندرا. نەخۆشییەکەی ئاوستین دەستنیشانکراوە و بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری، جگە لە چاودێریی بەردەوام پێویستی بە چارەسەری زیاتر نییە.
زانیاری زیاتر: لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریدا ئاماژە بەوە دراوە، ئاوستین لەسەر راسپاردەی پزیشکەکانی نەخۆشخانە بەجێدێڵێت، دەچێتەوە ماڵەکەی خۆی و تا بەتەواوی تەندروستی بۆ دەگەڕێتەوە لە دوورەوە کارەکانی ئەنجام دەدات. هاوکات ئاوستین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە ماڵەوە کارەکانی ئەنجام دەدات و پەرۆشە بۆئەوەی هەرچی زووە بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پێنتاگۆن.
شۆکی هەواڵەکە: رۆژی یەکی کانوونی دووەم ئاوستین لە نەخۆشخانە خەوێندرا. بەڵام تا دوای چوار رۆژ، واتە تا ٥ی کانوونی دووەم، نەخۆشکەوتنەکەی بە شاراوەیی هێڵدرایەوە و رانەگەیێنرا.
داهاتووی پۆستەکە: سەرەڕای داواکاری بۆ دەستلەکارلێشانەوەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بەڵام کۆشکی سپی رایگەیاندووە هیچ پلانێکی بۆ لادانی ئاوستین لە پۆستەکەیدا نییە.
وێنەیەکی گەورەتر: نەخۆشکەوتنی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەکاتێکدایە، وڵاتەکەی رێبەرایەتیی هێرشی سەر حوسییەکانی یەمەن و، چاودێریی شەڕەکانی ئیسرائیل و حەماس و هەروەها رووسیا و ئۆکراینا دەکات. ئەمە جگە لەو نائارامییانەی بە هۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس ناوچەکەی گرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
ڕێنماییەک بۆ ئەو خانەنشینانەی مووچەیان ڕاگیراوە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
کێ سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق دەکات؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسی لەسەر دابەشکردنی دوو بەشەخۆراکی ئەمساڵ هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
30 تشرینی دووەم

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
30 تشرینی دووەم
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
کێ سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق دەکات؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ پاڵەوانێتیی جامی عەرەب بۆ تۆپی پێ دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسی لەسەر دابەشکردنی دوو بەشەخۆراکی ئەمساڵ هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بەهۆی کەمی باڵەخانە ژمارەیەک قوتابخانە کراونەتە سێ دەوامی





