
دیمەنی دوای سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیاردراوە بە چەند قۆناغێک قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسوتاوەکە جێبەجێبکرێت بەپێی ئەو خەمڵاندنەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دیاریدەکات، بڕی یەک ملیار دینار بەشێوەی نەقد بۆ زیانلێکەوتووان خەرج دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ڕۆژی شەممە ئاگر لەنێو دووكانەكانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی كە بە مەزادخانەکەی سەرەوە ناسراوە كەوتەوە و بە كەمتر لە دوو كاتژمێر زیاتر لە 150 دووكان و كۆگا سووتان، لەو ژمارەیە، نزیكەی 100 دووكان و كۆگا بە تەواوی سووتان، ئەوانی دیكەش زیانیان پێگەیشت، بەڵام بە ڕێژەیەیەكی كەمتر.
لێدوانی فەرمی: عەتا محەمەد، بەڕێوەبەریی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی کاسبکارانی بازاڕی دارەسوتاوەکە بە چەند قۆناغێکدا دەبێت، قۆناغی یەکەم، بریتییە لە پاکردنەوەی بازاڕەکە، دواتر شۆردنی بازاڕەکە، قۆناغی کۆتاییش قەرەبووکردنەوەی کاسبکارەکانە بە شێوازی نەقدی، کە خۆیان نۆژەنکردنەوەکە دەکەن، بە سەرپەرشتیی ئەندازیارانی شارەوانیی سلێمانی، دوای ئەوەش بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی تۆڕی کارەبایی سەرجەم بازاڕەکە نۆژەندەکاتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






