سەرۆکی هەرێمی کوردستان: نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئیماڕات بۆ وەبەرهێنان دەنێردرێتە کوردستان
- کوردستان
- 8 نیسان

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە لە کۆنفڕاسی ئەبوزەبی بۆ وەبەرهێنان
ئاڤا نیوز
لە کۆنفڕاسی ئەبوزەبی بۆ وەبەرهێنان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کرد و سەردانی سەکۆی "کوردستان پاڤلیۆن"ـی کرد، هاوکات لە وەڵامی پرسیارێکی نێردراوی ئاڤا میدیادا وتی، بڕیارە ئیماڕات نێردەی تایبەتی خۆیان بۆ بواری وەبەرهێنان ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکەن.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە چواردەهەمین لوتكەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی دەستیپێکردووە و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتیی دكتۆر محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و نوێنەری باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان، لەپاڵ سەرۆك و وەزیرانی 60 وڵات لە لوتكەكە بەشدارن.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامی پرسیاری د.مستەفا مەلا حەسەن، نێردراوی ئاڤا میدیا لە کۆنفڕاسی ئەبوزەبی وتی، لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوەیەکی دوور و درێژمان هەبوو، ئیمارات زۆر بە دڵسۆزییەوە هەوڵ دەدات ڕێگای وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان هەبێت، بەم نزیکانە نێردەی تایبەتی خۆیان تایبەت بە وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمانەشی وت:
- ئێستا ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئیمارات 30 ملیار دۆلارە، بەشێکی ئەو پشکە بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت.
- خۆشحاڵین کە دەبینن لێرە لە ئیمارات شوێنێک هەیە بە ناوی کوردستان و عێراق، دەستەی وەبەرهێنان چۆن بتوانێت وەبەرهێنەری بیانی قەناعەت پێ بکات بێن بۆ کوردستان.
- باوەڕی تەواوم بەوەیە داینەمۆی پێشکەوتنی هەر وڵاتێک کەرتی تایبەتە.
- ئەو کاتەی دەستەی وەبەرهێنانمان دروست کرد بەو ئامانجە بوو دەرفەت بدرێتە کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران ڕۆڵی خۆیان ببینن.
- لەو کاتەی دەستەی وەبەرهێنان دامەزراوە کوردستان زۆر پێشکەوتووە و ناکرێت ئەو پێشکەوتنانە نادیدە بگرین.
- دەبێت یاساکانی وەبەرهێنان زۆر شەفاف بن، مامەڵەکان بەشێوەیەکی خێرا بڕۆن و کەرتی بانکی بەهێز بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 6 خولەک لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەنێوان هەلی زێڕین و مەترسی گەورە
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن سەید موراد: هەولێر پێنج هێندەی پێویستیی ناوخۆ هێڵکە بەرهەمدەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایش هێرشێکی سەر کاروانی هێزەکانی دیمەشق لە حەسەکە پووچەڵ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی زنجیرەیەک دیداری باڵای لە دوبەی ئەنجام دا






