وەزارەتی ناوخۆ دوو تیم بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا ڕەوانەی مێرگەسۆر دەکات
- کوردستان
- 9 نیسان

ئەو تیمەی ڕەوانەی مێرگەسۆر کراوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای گەڕان و پشکنینەکانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی سنووری قەزای مێرگەسۆر، تاوەکو ئێستا تەرمی ئاڤێستا لە ڕووباری شانەدەر نەدۆزراوەتەوە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "دوو تیمی دیکەمان بۆ گەڕان بەدوای ئاڤێستا دا ڕەوانەی مێرگەسۆر کردووە".
چیرۆکی سەرەکی: چوار ڕۆژ پێش ئێستا 'ئاڤێستا یوسف'ی تەمەن 27 ساڵ، لە ڕووباری شانەدەر لە قەزای مێرگەسۆر لە دەڤەری بارزان خنکا، تاوەکو ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە دوو تیمی بەرگریی شارستانی لە هەولێر و ئاکرێ بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا ڕەوانەی مێرگەسۆر کراون و دەستیان بە گەڕان کردووە.
زانیاریی زیاتر: "بڕیارە گەڕان و پشکنینەکانمان بەردەوام بێت، تا ئەو کاتەی تەرمی ئاڤێستا دەدۆزینەوە، ئەگەر پێویست بکات تیمەکانی بەرگریی شارستانی تاوەکو یەک مانگ لە گەڕان بەردەوام دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






