فایلی خەڵک؛ کەسوکاری توشبووانی ئۆتیزم نیگەرانن لە کەمی سەنتەرەکانی چارەسەر
- کوردستان
- 10 نیسان
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای سلێمانی، دوو هەزار منداڵی ئۆتیزم هەن، کەچی تەنیا یەک سەنتەری راهێنانی ئۆتیزم هەیە و تەنها 100 منداڵ ڕاهێنان وەردەگرن، ئەمەش دایک و باوک و کەسوکاری توشبووانی ئۆتیزمی نیگەران کردووە. هاوکات سەنتەری تالاسیمای ڕانیەش داوای بینای تایبەت دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئۆتیزم نەخۆشییەکی ئاڵۆزی مێشکە و بەهۆی کێشە لە کۆئەندامی دەمار ناودەبرێت بە تێكچوونی باری گەشەكردنی ئەقڵ، كە كاریگەری لەسەر مێشك دەبێت لەڕووی چالاكی كۆمەڵایەتی و پەیوەندییەكانی بەدەورووبەرەوە لە سێ ساڵی یەکەمی تەمەنی مرۆڤدا دەرەکەوێت و دەستنیشان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: بەختیار ڕەئوف، سەرپەرشتیاریی کۆمەڵەی ئۆتیزم لە سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سلێمانی پێوستی بە 40 سەنتەری ڕاهێنانی ئۆتیزم هەیە، چونکە لەهەر 100 منداڵی تازە لەدایکبوو، چوار منداڵیان ئۆتیزمیان هەیە.
- کانی سالار، پسپۆری سایکۆلۆژی هەر لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێویستە سەنتەرەکان زیاد بکرێن و گرنگی بە پسپۆری راهێنانی بواری زمانەوانی تووشبووانی ئۆتیزم بدرێت تا بتوانرێت لە قۆناغی سەرەتایی دەرکەوتنەکەی راهێنانیان پێ بکرێت و بەرەو باشتر بڕۆن.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: سەنتەری تالاسیمیای ڕانیە سێ ساڵە کراوەتەوە، کەچی وەک میوان لە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە چەند ژوورێکیان پێدراوە و بینای تایبەتیان نییە، بۆیە داوای بینای تایبەت دەکەن.
- بەشی ئەندازیاری تەندروستی گشتیی ڕاپەڕینیش لەوبارەیەوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ماوەی دوو ساڵە دەرخستەی پێویستیان کردووە بۆ دروستکردنی بینای سەنتەری تالاسیمیا و چاوەڕوانی ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





