پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ ئاڤا: ئۆجەلان خۆی سەرپەرشتی کۆنگرەی پەکەکە دەکات
- کوردستان
- 12 نیسان

شاندی ئیمرالی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هەمووان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەن، ئاڤا زانیویەتی شاندی ئیمرالی سەردانی ئۆجەلان دەکەنەوە، دوای ئەو سەردانە کۆمەڵیک گۆڕانکاریی گەورە و خێرا ڕوودەدەن، "زەمینەی لەبار بۆ بەستنی کۆنگرەی پەکەکە دەڕەخسێندرێت، ئۆجەلان خۆی سەرپەرشتی کۆنگرەکە دەکات".
لێدوانی تایبەت: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان، هەردوولا بیروڕای هاوبەش و خاڵی هاوبەشیان هەبووە، بەمزووانە شاندەکە سەردانی ئیمرالی دەکەنەوە، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە گۆڕانکاری خێرا و گەورە ڕوودەدەن، لەبەر ئەوەی هەردوولا هاوڕاین لەسەر ئەوەی چیتر پرۆسەکە لەوە زیاتر درێژە نەکێشێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەبارەی کۆنگرەی پەکەکە محەممەد کەماچ گوتی، "یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی پرۆسەی ئاشتی، زەمینەی لەبارە بۆ بەستی کۆنگرەی پەکەکە و ئازادیی کارکردنی ئۆجەلانە بۆ ئەوەی خۆی سەرپەرشتی کۆنگرەکە بکات، لە داهاتوویەکی نزیک کۆنگرەکە بە سەرپەرشتی ئۆجەلان دەبەسترێت". گوتیشی، "لە ماوەی مانگێک کۆنگرەی پەکەکە دەبەسترێت و پرسی پرۆسەی ئاشتی دەبرێتە پەرلەمانی تورکیا".
باکگراوند: ڕێککەوتی 10-4ـی 2025 شاندی دەم پارتی دوای 13 ساڵ بۆ یەکەمجار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری کۆبوونەوە، ئەمە بە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی و گرنگ ناودەبرێت، چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم کۆبوونەوەیە گۆڕانکاری گەورە و خێرا لە پرۆسەی ئاشتی ڕووبدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






