فایلی خەڵک؛ گوندی جافەران لە قەرەداغ داوا دەکەن ئاڤا میدیا دەنگیان بگەیێنێت
- کوردستان
- 12 نیسان
ئاڤا نیوز
دانیشتوانی گوندی جافەران لە سنووری قەرەداغ لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا دەکەن گرفتی کارەبا بۆ بیری ئاوی گوندەکەیان چارەسەر بکرێت. کارەبای سلێمانیش دەڵێت، پێویستە خەڵکەکە داواکاری پێشکەش بکەن.
لێدوانی فەرمی: مامۆستا وشیار جافەرانی کە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی جافەرانە بەناوی خەڵکی گوندەکەوە قسەی بۆ ئاڤا میدیا کرد و ڕایگەیاند، "لەڕێگەی مایکی ئاڤاوە داوا دەکەین کارەبا بگەیێنرێتە ئەو بیرەی کە بۆ ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکە دابین دەکات، ئەویش بە بگۆڕەرێکی کارەبا (محاویلە) چارەسەر دەبێت لەگەڵ چەند ستوونێک کەماوەی چەند مانگێکە گرفتەکە چارەسەرنەکراوە.
- ئەم کێشەیان چارەسەربکرێت، گرفتی بێ ئاوی بۆ 165دانیشتوانی گوندەکە چارەسەر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: سیروان محمەد، گوتەبێژی کارەبای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێوستە دانیشتوانی گوندەکە داوکارییەک پێشکەشی فەرمانگەی کارەبای قەرەداغ بکەن، "بۆئەوەی کێشەکەیان چارەسەر بکەین و لەزووترین کاتدا کارەبا بگەیێنین".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ





