ئاڤا نیوز
نزیکەی هەزار و 250 ڕزگاربووی شاڵاوی ئەنفال لە پارێزگای هەڵەبجە، دوای تێپەڕبوونی 38 ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە، هێشتا بێبەش کراون لە زۆربەی ماف و ئیمتیازەکانیان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕزگاربووانی ئەنفال لە ساڵی 2011ـەوە لە وەزارەتی شەهیدان پێناسیان بۆ کراوە بۆ وەرگرتنی دەرماڵە، لەو ژمارەیە تەنیا 140 کەس بۆ ماوەی 10 ساڵ مانگانە 250 هەزار دیناریان پێدراوە، بەڵام لە ساڵی 2020ـەوە ئەو بڕە پارەیەشیان لێ بڕاوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
محەمەد عەلی، نوێنەری ڕزگاربووانی ئەنفال لە هەڵەبجە بە ئاڤای گوت: "لە خانەوادەکەمان 59 کەسمان لە نوگرەسەلمان شەهید کراون و تا ئێستا ڕوفاتیان نەگەڕاوەتەوە.
مەلیحە حەمەفەرەج، ڕزگاربووێکی دیکەی شاڵاوی ئەنفالە و لە تۆپزاوا زیندانی کراوە، دەڵێت ئەوان وەک زیندانی سیاسی تۆمارکراون، بەڵام هیچ ئیمتیازێکیان نییە. دەشڵێت: "نە منداڵەکانمان دەتوانن هاوشێوەی کەسوکاری شەهیدان هاوکاری بکرێن و حسابێکی تایبەتیان بۆ بکرێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان، نە خۆشمان هیچ مینحەیەکمان هەیە."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە وەڵامی داواکارییەکان، کامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە بە ئاڤای وت: "لەڕووی ئیدارییەوە ئەو ڕزگاربووانە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی زیندانیانی سیاسین، لە هەڵەبجەش ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نەکراوەتەوە. بۆیە ئەوان تەنیا دەتوانن داواکاری و نووسراو بگەیەنن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
یاسای چاکسازی لە ساڵی 2021 ئەم زیندانیانەشی گرتووەتەوە و بڕیار دراوە ئەوانەی دوو مووچەیان هەبووە یەکێکیان لێ ببڕن. هەروەها بەپێی یەکێک لە بڕیارەکان، نابێت ڕاگیراوەکان لە شەش مانگ کەمتر ڕاگیرابن ئەگەرنا هیچ مینحەیەکیان پێ نادرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بەدواداچوونکەنی ئاڤا، بەش بەش کار بۆ ڕاگیراوەکان دەکرێت، تا ئێستا هەشت وەجبە کارەکانیان تەواو بووە. ئەوانەی ماون لە وەجبەی نۆیەمەوە بۆ وەجبەی پازدەن و لە بەرنامەدایە کاریان بۆ بکرێت، هەم زەوی شموولیان دەکات، هەم مینحەشیان بۆ دەبەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
تۆم باراک ستایشی هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا سزا بەسەر چەند کەس و ڕێکخراوێکی سووریا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران






