
چالاکی هاونیشتمانیانی ئێزدی لە ڕۆژی سەری ساڵی ئێزدییان
ئاڤا نیوز
هەموو ساڵێک لە هەرێمی کوردستان سێیەم چوارشەممەی مانگی چوار بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان پشووی فەرمییە. پیاوانی ئاینی ئێزدی ڕۆژێک بەر لە سەری ساڵ مەراسیم ئەنجام دەدەن و هاونیشتمانیانی ئێزدی کۆمەڵێک چالاکی دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئاینی ئێزدیی بە یەکێک لە ئاینە دێرین و مێژوویەکانی جیهان و کوردستان دادەنرێت، پەیڕەوانی بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری کوردستان لە شەنگال و شێخانن، بەڵام ژمارەیەکی زۆریشیان لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەژین. لەگەڵ ئەوەشدا لە وڵاتەکانی وەک ئەرمینیا و جۆرجیا و ڕووسیا و چەند وڵاتێکی دیکە هەن.
لێدوانی فەرمی: سعود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە ئاڤا میدیای وت، ئێزدییەکان ساڵێکی دیاریکراویان نییە، بەڵکو باوەڕ وایە خودا لە سێیەم چوارشەممەی مانگی نیسان لە دروستکردنی زەوی تەواو بووە، بۆیە کراوە بە پشووی سەری ساڵ لای ئێزدییەکان.
بە وتەی سعود مستۆ ئەو ڕێوڕەسمانەی بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدی بەڕێوەدەچن ئەمانەن:
- ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی سێیەم هەفتەی مانگی نیسان بابە شێخ و پیاوانی ئاینی ئێزدی لە پەرستگای لالش کۆدەبنەوە، دوای نزا کردن و خوێندنی سروتی ئاینی، 366 مۆم لە ناو پەرستگای لالش دادەگیرسێن. ئەمەش وەک ئاماژە بۆ ڕۆژەکانی ساڵ و میوانانیش بەشداری دەکەن.
- هەموو ماڵێک جۆرە نانێکی لێ دروست دەکرێت بەناوی (سەوک)، وەک خێر بەسەر ماڵەکانی دیکە دابەش دەکرێت.
- لەو ڕۆژەدا هێلکە ڕەنگ دەکرێت، وەک ئاماژەی تاقیکردنەوەی بەختی خۆیان هێلکەکان بەیەکدا دەکێشن و یەکێک لە هێلکەکان دەشکێت. ئەو هێلکانەی دەشکێن ڕۆژانی دواتر قەپێلکەکانی کۆدەکرێنەوە ورد دەکرێن و خانمانی ئێزدی دەچنە دەشت و دەر، لەوێ لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بڵاوی دەکەنەوە، ئەمەش وەک ئاماژەی هیوا خواستن بۆ زیادبوونی خێر و بەرەکەتی زەوی.
- بەشی زۆری هاونیشتمانیانی ئێزدی لە ڕۆژی چوارشەممە سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن.
- ئێزدییەکان لەو ڕۆژە سەردانی دەشت و دەر دەکەن بۆ هێنانەوەی کولیکە نیسان (جۆرە گوڵێکە و تەمەنی دوو هەفتەیە).
- دواتر کولیکە نیسان و بەیبوون و جۆرە گیایەکی دیکە بەناوی (پێناڤ )گرێ دەدەن و بە دەرگای ماڵ هەڵیدەواسن، ئەمەش وەک ئاماژەی خێر و خۆشی.
- ئێزدییەکان لە مانگی نیسان زەوی ناکێڵن، باوەڕ وایە زەوی لەو مانگە خۆی دەخەمڵێنێت و نابێت تێک بدرێت.
- هیچ ئێزدییەک لەو مانگە مەراسیمی بووک گواستنەوە ئەنجام نادات، چونکە باوەڕیان وایە مانگی نیسان خۆی بووکی ساڵە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گوندی بازیان داوای چاککردنی ڕێگای گوندەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا گرووپی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوو پارکی گەورەی دیکە لە هەولێر دروست دەکرێن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی مەهەپە: داوا دەکەین قوبرسی باکوور بکرێتە 82ـهەمین پارێزگای تورکیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
دیداری ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات بەڕێوەچوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ تووشبووانی تالاسیمیا خەرج دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە دهۆکەوە زیاتر لە هەزار و 400 تۆن سماق و برنج هەناردەی تورکیا کراوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ پێنج گوندی بازیان داوای چاککردنی ڕێگای گوندەکەیان دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا گرووپی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەردەهێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک بە ناوی پزیشکەوە فێڵ لە خەڵک دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار کامێرای تیژڕۆیی لە شەقامەکانی کەرکووک دادەنرێت