
سڕ سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی
ئاڤا نیوز
سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، درەنگانی دوێنی شەو دۆخی تەندروستی تێکچوو، تووشی پچڕانی دەماری دڵ بوو و گەیێنرایە نەخۆشخانە، هێشتا لە نەشتەرگەریدایە و دۆخی تەندروستی لە مەترسیدایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە وردی چاودێری دۆخی تەندروستی دەکات.
بۆچی گرنگە: ئۆندەر کارەکتەرێکی دیار و کاریگەرە لە نێو مەیدانی سیاسی تورکیا، بە تایبەت لە پرسی ئاشتەوایی کورد، ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە. هەموو تورکیا چاویان لە ئەنجامی نەشتەگەرییەکەی ئۆندەرە، چاوەڕێ دەکەن هەواڵی سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکەی ببیستن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تولای هاتیمئۆغلولەری، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند، کە ئۆندەر زۆر سەختی تێپەڕاندووە، دڵنیاین ئەمەش تێدەپەڕێنێت و چاوەڕی دەکەین نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
سەرچاوە تەندروستییەکان ڕایانگەیاندووە، ئۆندەر تووشی پچڕانی دەمارەکانی دڵ بووە، نەشتەرگەرییەکی 8 کاتژمێری بۆ دەکرێت و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە مەترسیدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆندەر پێشووتر لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کردبوو کە کۆمەڵێک نەخۆشی هەیە.
کاردانەوەکان: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕاستەوخۆ چاودێری دۆخی تەندروستی ئۆندەر دەکات، زوو زوو پەیوەندی بە نەخۆسخانەکە دەکات، بۆئاگاداربوون لە بەرەوپێشچوونەکانی نەشتەرگەرییەکەی.
لە لایەکی دیکەوە: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، پەیوەندی بە کەسە نزیکەکانی کردووە هیوای سەلامەتی بۆ خواستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






