
دیمەنی چەند سەربازێکی ئەمریکی لە سووریا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، کاروانێکی نوێی سەربازیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتێکدا دەنگۆی کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە ئارادایە، سوپای ئەمریکا کاروانێكی چڕی زریپۆش و چەک و تەقەمەنی بۆ بنکەکانی لەو ناوچانە دەنێرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، کاروانەکە لە 40 بارهەڵگر پێکهاتبوو جۆرەها کەلوپەل و ئامێری قورسی هەڵگرتبوو، لەوانەش؛ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و مۆلیدەی کارەبایی گەورە، جگە لە چەک و تەقەمەنی.
زانیاریی زیاتر: کاروانەکە بە ڕێوشوێنی ئەمنیی تووند بەرەو بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە لادێکانی باکووری ڕەقە و کۆبانی نێردران.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەمریکا لە ڕێگەی وەزارەتی بەرگری (پەنتاگۆن) ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە کە ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەمدەکاتەوە و دووپاتیشی کردەوە؛ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەردەوام هێزەکانی خۆی دووبارە بڵاوە پێدەکات بەمەبەستی ئامادەکاریی و وەڵامدانەوە بۆ هەر حاڵەتێکی نائاسیی و لەناکاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






