ئاڤا نیوز
جووتیارانی قەرەچناغەی ناحیەی قوشتەپە بەهۆی ئەوەی زەوییەکانیان بەر ماستەرپلان کەوتووە داوای قەرەبوو دەکەن.
وێنە گەورەکە: 11 ساڵ پێش ئێستا خەملاندن بۆ زەوییە كشتوكاڵییەكانی جووتیارانی گوندی قەرەچناغەی ناحیەی قوشتەپە لە سنووری هەولێر كراوە و کراونەتە زەویی شارەوانی، چونکە بەر ماستەرپلان كەوتوون، ئەوکات بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان بۆ دەرچووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە پارەکەیان وەرنەگرتووە. ئێستا جووتیارەکان داوا دەکەن ئەگەر پارە نییە، زەوییان وەک قەرەبوو پێ بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەوانەی کە لە گوندەکە ماونەتەوە کێشەی تاپۆکردنی خانوو و زەوییەکانیان هەیە و دەڵێن، بۆ تاپۆکردنی زەوییەکانیان شارەوانیی پێی وتوون کە دەبێت خانوو و پڕۆژەی سەر زەوییە کارتەکانیان بڕوخێنن و ڕەگەزی موڵكەكە بگۆڕن ئینجا بۆیان تاپۆ دەکەن، ئەوانیش دەڵێن، "ناکرێت بەدەستی خۆمان موڵكی خۆمان بڕوخێنین کە پارەی زۆرمان لێ خەرج كردووە".
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤای گوت: ئەو كێشەیەمان گەیاندووەتە ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام ئەنجوومەن دەڵێت، بەپێی ڕێنمایی پرۆژەکان تەنیا بە پارە قەرەبوو دەكرێنەوە نەوەك پێدانی زەوی.
- لەبارەی تاپۆکردنی زەوییەکانیش دەڵێت: ئێستا پارە نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانە، بەڵام لەبەر ئەوەی پڕۆژەكانیان كەوتووەتە ناو ماستەرپلان، دەبێت ڕەگەزی موڵکەکانیان بگۆڕن دەنا تاپۆکردنیان پێچەوانەی یاسایە و بە زێدەڕۆ (تەجاوز) هەژمار دەکرێت، هەندێک لە پرۆژە كشتوكاڵییەکانیش كڕین و فرۆشتنی نایاساییان پێوە كراوە و چەندین دەستی كردووە، كێشەی كۆمەڵایەتییان لێکەوتووەتەوە، بۆیە تاپۆكردنیان هەروا ئاسان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






