
ئاڤا دیجیتاڵ
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون، تێکشکێنران.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر: 05:05 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16-01-2024 سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوون، تێکشکێنران و خرانە خوارەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درەنگانی شەوی ڕابردوو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک هێرشکرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت و ڕایگەیاند: بە 24 مووشەکی بالیستیکی هێرشمان کردە سەر هەولێر.
چارەسەرەکان: سەرۆکوەزیران بارزانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشەکانی سەر هەولێری شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لەپێناو کۆتاییهێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕی نێوان ئیسرائیل و گرووپی چەکداری حەماس دەستیپێكرد، لەوکاتەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران نزیكەی 130 هێرشیان لەعێراق و سووریا کردووەتە سەر بارەگاکانی ئەمریکا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان