
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران. وێنە. ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ژمارەی ئەو خانەنشینانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی 50 هەزار کەس و دوای گەڕانەوەی ناوەکانیان بەگوێرەی کارتی زانیارییان زەوییان بۆ دابین دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر 39 هەزار و 922 فۆڕمی دابەشکردنی زەوی داوە، کە 10 هەزاریان خانەنشینن، ماوەتەوە فۆڕمەکان بگەڕێنرێنەوە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئینجا بەسەر شارەوانییەکان دابەش بکرێت، ئێستا وردبینی لە ژمارەیەک فۆرمی دیکە دەکرێت کە 20 هەزاریان خانەنشینن.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤای گوت، "تیمێکی تایبەت کار لەسەر وردبینی ئەو 20 هەزار خانەنشینە دەکات، هەوڵدەدەین لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت."
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا 365 هەزار و 775 فۆڕم پەسەندکراون و بەشێکیان گەڕێنراونەتەوە شارەوانییەکان، دوای تەواوبوونی سەرجەم فۆرمەکان دەست بە دابەشکردنیان بەسەر سوودمەندبووان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






