ئاڤا نیوز
ڕێگای بەشێک لە گوندەکانی ناوچەی هەورامان بەهۆی خراپییەوە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان دروست کردووە، بە تایبەت کە ناوچەکە ناوچەیەکی گەشتیاریی و ئایینیە و ڕۆژانی هەینی خەڵكێکی زۆر سەردانی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێگای هاتووچۆی گوندەکانی گوڵپ، باخەکۆن، گەچێنە، سەرگەت، هانەی دن، دەرەی مەڕ و دەروازەی نافەرمی سیپە، یەکێکە لە قەرەباڵغترین ڕێگەکان بەتایبەت لە ڕۆژانی هەینی و پشووەکاندا و بەهۆی مەزاری شێخی حیسامەدین و شێخانی هەورامانەوە.
بەهۆی دەروازەی نافەرمی سیپەشەوە لە گوندی دەرەی مەڕ ڕۆژانە بەم ڕێگایەدا هاتووچۆی زۆر دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی دانیشتووانی گوندەکانی گوڵپ و دەوروبەری ڕۆژانە هاتوچۆیان لەسەر ئەم ڕێگەوەیە، سروشتێکی جوانیشی هەیە، ناوچەیەکی گەشتیاری دڵڕفێنە لە وەرزی بەهاردا و ڕۆژانی هەینی سەدان گەشتیار ڕووی تێدەکەن، ئێستا ئەم ڕێگەیە گرفتی گەورەی تێدایە و قیری شەقامەکە بەتەواوی تێکچووە، ڕێگاکە چاڵی زۆری تێدایە و بەشێکی داتەپیوە، ئەمەش مەترسی دروست کردووە بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2005 بڕیاری قیرتاوکردن بۆ ئەم ڕێگەیە دەرچووە، ئەوکات وا بڕیاربوو دوو چین قیرتاو بکرێت، بەڵام یەک چین قیریان بۆکرد، وە پانتایی ڕێگاکەش زۆر کەمەو ستاندار نیە، بۆیە پاش ماوەیەک قیری جادەکە هەڵوەشایەوەو چاڵوچۆڵی تێدا دروست بوو.
دانیشتووانی ناوچەکە داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەن ڕێگاکەیان بۆ چاکبکەن و ئاوڕێک لە ناوچەکەیان بدەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاراس ڕەفیق پەیامنێری ئاڤا میدیا لە هەڵەبجە پەیوەندی بە نەرمین حەمەخان بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجەوە کردووە، ڕاگەیاندووە، بەڵێ ئاگامان لەخراپی ڕێگاکە هەیە، دەرخستەیەکمان بەبڕی چوارسەدو هەژدە ملیۆن دینار کردووە کەڕێگەی گوڵپ، باخەکۆن، بەتەواوی چاکدەکرێت و بەڵێنمان پێدراوە بەزووترین کات لەوەزارەتی داراییەوە بودجەی بۆ خەرج بکرێت و ئێمەش دەستبەکاردەبین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

چیرۆکی ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا زیاتر لە 1400 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ئیدارەی سۆران جێبەجێکراون
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمپایەر وۆڕڵد خەڵاتێکی بەناوبانگی بردەوە






