
وێنەی محەممەد شیاع سوودانی و دروێنەی گەنم
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای واست دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەند دەربڕیووە لەسەر یەکخستنی نرخی گەنم لەنێوان ئەو گەنمەی لە ناو پلان و دەرەوەی پلانی کشتووکاڵی وەردەگیرێت، بەوەش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو داواکارییەکی سەرەکی جوتیاران جێبەجێ دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی بەرپرسانی کشتووکاڵ، ئەمساڵ نرخی تۆنێک گەنم کە حکومەت وەریدەگرێت بە 850 هەزار دینار بۆ شێوازی چاندنی سەردەمییانە و 800 هەزاریش بۆ گەنمی بەرهەمهاتوو بە ئاوی باران دیاریکراوە، بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەی پلانی کشتووکاڵی گەنم ڕادەستدەکەن بە نرخێکی کەمتر لەو پارەیە گەنمیان لێ وەرگیرێت، ئەوەش ناڕەزایی جوتیارانی عێراقی لێکەوتببووەوە و داوایان دەکرد ئەوانیش بە هەمان نرخ گەنمیان لێ وەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی سلێمون، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای واست ڕایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی جوتیارانی واست ڕەزامەندیی سەرۆکوەزیرانیان وەرگرتووە و ئەو گەنمەی لە دەرەوەی پلان وەردەگیرێت بە هەمان نرخی ناو پلانی کشتووکاڵی دەبێت، هەروەها کێشەی چۆنییەتی وەرگرتنی گەنمیش لەنێوان دەرەوە و ناوەوەی پلانی کشتووکاڵی چارەسەر دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی کشتووکاڵی عێراقیش لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتەکەیان هیچ پێشنیازێکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نەکردووە تا چیتر ئەو گەنمەی لە دەرەوەی پلانی کشتووکاڵی وەردەگیرێت نرخەکەی هەمان نرخی ئەو ئەو گەنمە نەبێت کە لەناو پلانەکەدا وەردەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: "وەزارەت بەردەوامە لە وەرگرتنی پلانی کشتووکاڵی زەوییەکان لەسەرجەم جوتیاران و بە هەموو ڕووبەرە جیاوازەکانەوە، ئەویش لەسەر بنەمای پلانی کشتووکاڵی حکومەت دەبێت."
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبەکەی محەممەد حەلبووسی کاندیدکردنی مالیکی ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە






