
ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای کفری، چوار کەس بەتۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیرکران و سەرچاوەیەکیش لە هێزە ئەمنییەکان ڕایدەگەیێنێت، دەستگیرکراوەکان ئەندامی شانە نووستووەکانی داعش بوون.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە جموجوڵی شانە نووستووەکانی داعش لەسنووری ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنی زیادی کردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان و دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان زیاتر بووە.
زانیاری تایبەت: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئیدارەی گەرمیان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "کاتژمێر 10:00 تاوەکو 11:35 خولەکی شەوی یەکشەممە، هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەنێو گەڕەکی هەوار لە کفری، چوار چەکداری بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیر کرد".
زانیاریی زیاتر: سەرچاوە ئەمنییەکە گووتیشی: "شانە نووستووەکانی داعش لە هەموو شوێنێک هەن، ئەو گرووپەش کە دەستگیرکراون شانەی نووستووبوون".
لێدوانی فەرمی: ساهیر عەلی، قایمقامی کفری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون نازانین داعشن یان گومانلێکراون، ئەمە بابەتێکی ئەمنییە، بەڵام کەسێک بەناوی ڕۆکان کە دانیشتووی کفرییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکەوە بە ڕێکاری یاسایی دەستگیرکراوە".
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت