
دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا
ئاڤا نیوز
ئەو ماتۆڕسکیلانەی لە ماوەی ڕابردوو لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیس و ئاسایشی شارەزوور لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەستیان بەسەرداگیراوە، بە ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ پاندەکرێنەوە و بە ئاسن دەفرۆشرێن.
وێنە گەورەکە: دوای زیادبوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سکاڵای هاووڵاتیان، پۆلیس و ئاسایش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕێکاری تووندیان بەرامبەر ئەو کەسانە گرتەبەر کە ماتۆڕسکیلی بێ مۆڵەت لێدەخوڕن و هاووڵاتییان بێزار دەکەن، لەماوەی ڕابردوو مەفرەزەکان دەستیان بەسەر 285 ماتۆڕسکیلدا گرتووە، بەهۆی ئەوەی تابلۆیان نییە و نایاسایین خاوەنەکانیان ناتوانن وەریبگرنەوە، بۆیە لەناو دەبرێن و بە زیادکردنی ئاشکرا بە ئاسن دەفرۆشرێن.
لێدوانی فەرمی: عەقید عەتا بەهرام، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "دەستبەسەرداگرتنی ئەم ماتۆڕسکیلانە لەلایەن مەفرەزەکانی ئاسایش و پۆلیس دوای زیادبوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دێت، لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ماتۆڕەکان پاندەکەینەوە و بەشێوەی ئاسن دەیانفرۆشین".
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، گووتیشی، "هەموو هاووڵاتیان و بەڵێندەران ئاگاداردەکەینەوە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هەڵدەستین بە پانکردنەوە و وورد کردنی کۆمەڵێک" ماتۆڕسکیلی" دەست بەسەرداگیراو پاشان فرۆشتنیان بە شێوەی ئاسن، هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بکات بۆ پێشکەش کردنی داواکاری، زیادکردنەکە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 27-4- 2025 کاتژمێر 10ـی پێش نیوەڕۆ لە بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەو ژمارە ماتۆڕسکیلە کە بڕیارە لەناو ببرێن، نزیکەی 200 ماتۆڕسکیلی دیکەش دەستی بەسەرداگیراوە، هاتووچۆی هەڵەبجە چاوەڕێی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆیە بۆ لەناوبردنی ئەوانیش.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت