
لۆگۆی (هەسەدە - ئەنەکەسە)
ئاڤا نیوز
پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) ڕێککەوتن و ڕۆژی 26ی ئەم مانگەیان بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نیشتیمانیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دیاریکرد.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە هێزە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسی نیشتیمانیی ببەستن کە تێیدا داواکارییەکانی کورد لە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق و دەستووری داهاتووی وڵاتەکەدا دیاری بکرێن، هاوکات بڕیاریشە دوای کۆنگرە لیژنەیەکی یەکگرتوو بۆ دانوستان بچێتە دیمەشق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی (ئەنەکەسە) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕێککەوتن کراوە لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی شەممە 26ی ئەم مانگە وەکو وادەی کۆنفرانسی نیشتمانیی کورد بۆ یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد.
- ئەم دەستکەوتە دەربڕینە لە ئیرادەی گەلی کوردمان و هەوڵی ماندوونەناسانەی تێکۆشەرە دڵسۆزەکانمان. هاوکات بە پاڵپشتی بەخشندانەی برایان و دۆستانمان، بەتایبەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و جەنەراڵ مەزڵووم عەبدی بوو.
لەلایەکی دیکەوە: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: بە دڵخۆشییەوە بە گەلی خۆمان ڕادەگەیێنین کە کۆنفرانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە ڕۆژئاوا لە 26ی نیسان ڕێکدەخرێت.
- یەکێتیی کورد پێویستییەکی کوردییە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی کورد لە سووریا و هیوادارین هەموو لایەنەکان بە بەرپرسیارەتیی نەتەوەیی خۆیان هەستن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو ڕۆژی 18ی ئەم مانگە کۆنفرانسەکە بکردێت، بەڵام ئەنەکەسە تێبینیی لەسەر ناو و چۆنییەتی ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کۆنگرەکە هەبوو، بۆیە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت