ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری ڕاگرتنی مۆڵەتی زیندانییانی چاکسازی سلێمانی دەکات
- کوردستان
- 22 نیسان

چاکسازی گەورانی سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دەنگۆی بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەت بە زیندانییانی چاکسازی سلێمانی بڵاوبووەوە، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئاڤاوە ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە دەدەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەک لە زیندانیانی سلێمانی دیداریان لەگەڵ کەسوکاریان هەبووە، بە وتەی زیندانییەکان لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکەوە ڕێگرییان لێکراوە و مۆڵەتی دیتنی کەسوکاریان پێنەدراوە، پێیان وتراوە دوای هەڵهاتنی زیندانییەکەی چاکسازی سلێمانی، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەت و هەموو دیدارێک دراوە، داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد، "پێی ڕاگەیاندین کە وەزیری ناوخۆ هیچ بڕیارێکی لەم جۆرەی نەداوە، چونکە چاکسازییەکان سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتین نەک وەزارەتی ناوخۆ".
لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە چاکسازی گەورانی سلێمانی زیندانییەک هەڵهاتووە، بۆیە ڕەنگە پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکانی مۆڵەتپێدان بە زیندانییانی چاکسازییەکاندا بکەین و هەموواری بکەینەوە، بۆ ئەوەی بزانین مۆڵەت بە کێ بدرێت یان نەدرێت.
- هیچ بڕیارێکیش بۆ ڕاگرتنی مۆڵەت بە زیندانییان نەدراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا پەیوەندی بە چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە کرد، ڕەتیکردەوە کە مۆڵەتی ڕاگرتبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






